نووسینگەی یاسایی موزەییەن ڕێکاری یاسایی متمانەپێکراوتان پێشکەش دەکات
سەبارەت بە ئۆفیسی کاروباری یاسایی موزەییەن
پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان و بەربڵاوبوونەوەی پەیوەندی و مەعامیلاتی تاکەکان، بووەتە هۆی فرەچەشنیی گرێبەستەکان و کاریگەرییەک کە ئەو فرەچەشنییە هێناویەتە ئاراوە. بە جۆرێک کە تاکەکان ناتوانن بە پشتبەستن بە زانست و تواناکانی خۆیان هەموو کاروبارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بەتایبەت لە ئەمڕۆدا کە کارەکان خەریکە پسپۆڕانە دەبنەوە و ئەگەر لە بوارێکدا پسپۆڕیی پێویستت نەبێت، کارەکان بە شێوەی چارەسەرنەکراو دەمێننەوە، یان کەسەکە بە ڕێڕەوێکی هەڵەدا دەڕوات.
کاروبارە یاساییەکانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆڕانکاریی زیاتریان بە سەردا دێت و جۆری ناکۆکییەکان، سکاڵاکان و یاسا و ڕێساکانیان بەردەوام خەریکن دەگۆڕێن و هەموو ڕۆژێک دەبینین کە یاسا و ڕێسای تازە پەسەند دەکرێت و دەسەڵات و زانیاری بەرانبەر بە هەموو یاساکان، بۆ یاساناسان کارێکی ئەستەمە. هەروەها بەشی یاساش دابەش بووە بە سەر چەند لقدا. فرەچەشنی و جیاوازی تێگەیشتن لە یاساکانیش خۆی بووە بە هۆی ئەوەی کە ڕۆیشتن بۆ لای پارێزەر ببێت بە کارێکی زەروور و پێویست.
هەبوونی ناوەندە زۆروزەوەندە دادوەریی و نیمچەدادوەرییەکان و شێوازی تایبەتی بە دواداچوون و دەرکردنی بڕیار لە لایەن هەر کام لەم ناوەندانەوە و جیاوازیی دەسەڵات و چوارچیوەکانی ئەوان بۆ بەدواداچوون هەر لە ڕەوت، پێشکەوتن و ئەنجامی سکاڵاکە و جۆری ئەو بڕیارەی وا دەردەچێت کاریگەریی سەرەکی هەیە. لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو کەسەی خاوەنی مافە، بە هۆی نائاشنابوون بە مافی یاسایی خۆی و چۆنیەتی بەدواداچوونی مافەکانی، واز لە سکاڵاکەی دەهێنێت و مافە ڕەواکانی خۆی وەرناگرێت.
ئۆفیسی کاروباری یاسایی موزەییەن بە ئاشنابوون لەگەڵ بارودۆخی یاسا و ڕێساکان و دادگا و ناوەندە ئیدارییەکان و هەروەها هەبوونی پتر لە دە ساڵ ئەزموون لە ڕاوێژکاریی یاسایی لەگەڵ تاکەکان، کۆمپانیاکان، بانکەکان، و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی یان جەزایی لە دادگاکانی سەرانسەری وڵات، ئەزموونێکی بەسوودی هەیە بۆ ئاراستەکردنی ڕێکارەکان و بەدواداچوون بۆ سکاڵای خەڵک. ئەم ئەزموونە بە هۆی هەبوونی پارێزەرانی بەئەزموون و کارزان و بە درێژایی چەندین خولی جیاواز بە دەست هاتووە. ئۆفیسی کاروباری یاسایی موزەییەن ئەو شانازییەی هەیە کە ئەزموون و زانستی خۆی پێشکەش بە خەڵک بکای تاکوو بتوانن لە سەندنەوەی مافی تاکەکاندا ڕۆڵیکی گرنگیان هەبێت. ئۆفیسی کاروباری یاسایی موزەییەن ئامادەیە تاکوو هەموو جۆرە سکاڵایەکی یاسایی، جەزایی، کاروباری خێزان و ئەو سکاڵایانەی وا پەیوەندییان بە فەرمانگەکان، ڕێکخراوەکان و دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان، بانکەکان و کاروباری حەسبی و میرات و موڵک و ماڵەوە هەیە لە ناوەندە یاساییەکاندا تۆمار بکات و بەدواداچوونیان بۆ بکات و بە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاریی یاسایی و قبوڵکردنی پارێزەری بۆ وەرگرتنەوەی مافی خەڵک هەوڵ بدات.